رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، "ئەگەر هیچ کێشەیەک روونەدات، لە دوای 15 مانگەوە کارەبای گەڕەکی سەربەستی (32ـی پارک) دەکرێتە 24 کاژێری.
رۆژی پێجشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2024، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گەڕەکێکی دیکەی هەولێر کارەباکەی دەکرێتە 24 کاژێری، ئەویش گەڕەکی سەربەستییە، ئەمەش دوای ئەوەی هەموو کێشە و کارە تەکنیکییەکانمان چارەسەر کرد."
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی: "ئەگەر هیچ کێشەیەک روونەدات، لە دوای 15 مانگەوە، کارەبای نیشتمانیی ئەو گەڕەکە دەبێتە 24 کاژێری."
دوێنی چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "تیمەکانی کارەبا لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلان و کاری پێویستن بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ گەڕەکی 32ی پارک لە سەنتەری شاری هەولێر."
وەزارەتەکە دانیشتووانی گەڕەکەکەی ئاگادار کردووەتەوە، کە لەو ماوەیەدا، کارەبای گەڕەکەکە تووشی هەندێ پچڕانی کاتی دەبێت، بۆ ئەوەی تیمەکانی کارەبا بتوانن کارەبای 24 کاژێری بگەیێنە گەڕەکەکە."
ئێستا لە هەولێر هەریەک لە گەڕەکەکانی شادی، نازناز، بەختیاری، کارەبای 24 کاژێرییان هەیە. ئەو پڕۆژەیە لە دهۆک و سلێمانی ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی کراوە.
حکومەت لەپلانیدایە لەماوەی دوو ساڵ دا کارەبای نیشتمانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکاتە 24 کاژێری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ