لە کۆی 81 هەزار تەکسی تەنیا 22 هەزاریان لەزگەیان لێدراوە

14-09-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن تەکسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەکۆی 81 هەزار تەکسی نزیکەی 22 هەزاریان کارتی زانیاری، لەزگە و کۆد و شریتییان بۆ کراوە، دەشڵێت 31/10/2021 دوا مۆڵەتە بۆ ئەو شۆفێرانەی تەکسی کە کارەکانییان نەکردووە و دوای ئەوە سزا دەدرێن.
 
سەلاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا لەکۆی 36 هەزار تەکسی لە هەولێر 12 هەزار و 700یان کارتی زانیاری و لەزگە و شریت و کۆدیان تەواوکردووە، 18 هەزار و 580ی دیکەشیان فۆرمیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی کارەکان بکەن، لە پارێزگای سلێمانی لەکۆی 27 هەزار تەکسی 3 هەزار و 650 تاکسی و  لە پارێزگای دهۆکیش لەکۆی 18 هەزار تەکسی 5 هەزار و 300یان کارتی زانیاری و لەزگە و شریت و کۆدیان تەواوکردووە، 8 هەزار و 850 تەکسیش فۆرمیان وەرگرتووە".
 
بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە داوا لە شۆفێرانی تەکسی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات بەدەم کارەکانییانەوە بچن بۆ ئەوەی تاوەکو پێش رۆژی 1/11/2021 کارەکانیان تەواوبکەن، چونکە دوایین مۆڵەتە و نوێناکرێتەوە. پێشتر ئەو مۆڵەتە لە 1ی ئابەوە بۆ 31/10/2021 درێژکرایەوە.
 
سەبارەت بە گرنگی ئەو کارە، سڵاح جەوهەر گوتی: "زۆر گرنگە، چونکە کاری شۆفیری تەکسی لە کوردستان بەپیشەیی دەکرێت، هەروەها هێشتا بەشێک لە تەکسییەکانی ناوشار و دەرەوەش تۆمارنەکراون و جیانەکراونەتەوە، ئەو تۆمارکردنە بۆ ئەوە باشە کۆنتڕۆڵکردنی کاری شۆفێریی تەکسی دەکات و لە کاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بە ئاسانی دەتوانرێت زانیارییان لەسەر وەربگیرێت، لەگەڵ ئەوانەشدا لێرە و لەوێ هەندێک گلەیی لە بەشێک لەشۆفێرانی تەکسی هەبوون لە بوونی حاڵەتی نەشیاو ئیدی ئەوە نامێنێت، چونکە زانیاریی تەکسییەکە لەسەر تەکسییەکە دەبێت و سەرنشین دەتوانێت پەیوەندیی بکات لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراودا".
 
سەلاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لەوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کارەکانی دەرهێنانی کارتی زانیاری و لەزگە و کۆد شریت بۆ شۆفیران کاریگەریی زۆر باشی هەیە لە جیاکردنەوەی تەکسیی ناو شار و دەرەوەی شار و هەروەها جیاکردنەوەی تاکسیی پارێزگاکان لە یەکدی، چونکە تەکسییەکانی هەولێر رەنگی سوور و ئەوانەی پارێزگای سلێمانی نیلی و ئەوانەی پارێزگای دهۆکیش رەش دەبێت و بەئاسانی جیادەکرێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.