رووداو دیجیتاڵ
بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانیان توانیویانە شەش هاونیشتمانی رزگار بکەن. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە لیژنەیەکیان پێکهێناوە.
رووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 14ـی ئاداری 2025، لە گەڕەکی نەورۆز لە شاری هەولێر روویداوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوەکەدا "چەند دووکانێک" سووتاون و رێگری کراوە لەوەی ئاگرەکە بۆ ژێرزەمین و نهۆمەکانی باڵەخانەکە تەشەنە بکات.
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تیمەکانمان رێگرییان لە فراوانبوونی ئاگرەکە کرد و رێگەیان نەدا هیچ زیانێکی گیانیی لێ بکەوێتەوە".
زیانەکان مادین؛ لەبارەی هۆکاری رووداوەکەشەوە گوتەبێژی بەرگریی شارستانی گوتی: "هۆکارەکەی نادیارە، بەڵام کامێراکانی چاودێریمان بەردەستن بۆ ئەوەی بڕیار لە هۆکارەکەی بدەین".
شاخەوان سەعید گوتیشی، دوای لێکۆڵینەوە ئاشکرای دەکەن، کە رووداوەکە بە ئەنقەست بووە، یان شۆرتی کارەبا و هۆکاری دیکە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ