رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای وان قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەکو خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانانی لە پارێزگاکە بۆ 10 رۆژ راگەیاند.
رۆژی سێشەممە 12-11-2024 پارێزگای وانی باکووری کوردستان بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 12 بۆ 21ی تشرینی دووەم بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامیەتەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە چالاکییەکی دیکە قەدەخەیە.
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگادا هاتووە، بەپێی ماددەکانی یاسای ژمارە 2911ی رێپێوان و کۆبوونەوە و ماددەکانی یاسای ژمارە 5442ی کارگێریی پارێزگا، بە مەبەستی پاراستنی ماف و ئازادییەکان و رێگریکردن لە هاندان بۆ کاری خراپە، چالاکییەکانی؛ کۆنگرەی رۆژنامەڤانی، میتینگ، رێپێوان، ئێشکگرتن، خێوەت هەڵدان و راپرسی قەدەخەکراون.
راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، رۆژی 04-11-2024، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ گەورە شارەوانیی مێردین، شارەوانی ئێلیهـ و شارەوانی شارۆچکەی خەلفەتی سەربە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دانرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ