کەی بایکۆت لە سلێمانی کۆتایی دێت؟

12-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سلێمانی سەرەڕای دابەشکردنی مووچە، بایکۆتی قوتابخانەکان بەردەوامە. پەروەردەی سلێمانی پێشبینی دەکات ئەگەر "مووچەی مانگی دوو زوو دابەش بکرێت، بایکۆت بشکێت." بەڵام مامۆستایان دەڵێن، تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەگرێ. کۆتایی بە بایکۆت ناهێنن.
 
لەدوای تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن، ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، سەرچاوەیەک لە پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە باخچەی ساوایانەوە تاوەکو پۆلی شەشی سەرەتایی، بە شێوەیەکی گشتی دەوام راگیراوە، بەڵام لە قۆناخەکانی دیکە بە شێوای پچڕ پچڕ دەوام دەکرێت، قۆناخەکانی 12ـی ئامادەی لەگەڵ 9 بەردەوامن."
 
سەبارەت بە ئەگەری شکاندنی بایکۆت بە تایبەتی دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رایانگەیاند، لەسەر پرسی مووچە رێککەوتوون، ئەو سەرچاوەیە گوتی، "بەشێوەیەکی گشتی بۆ شکاندنی بایکۆتی خوێندن، چاوەڕێی لیستی مووچەی مانگی دوو دەکەین، ئەگەر لیستەکە لە کاتی خۆیدا رگەیێندرا و مووچە دابەشکرا، ئەوکات مامۆستایان بایکۆت دەشکێنن."
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "بەشێکی مامۆستایانیش نیگەرانن لەوەی خوێندکاران وانەی زۆریان لێ دەفەوتێت و داوا دەکەن بایکۆت بشكێندرێت."
 
بەڵام نەجمەدین شێخ ساڵح، کە یەكێکە لە مامۆستا ناڕازییەکانی سلێمانی بە رووداوی گوت، "بایکۆت بەردەوامە، چاوەڕێی ئەوە دەکەین لە تەندروستیی مامۆستایانی مانگرتوو دڵنیابینەوە، دوای ئەوە هەموومان بەیەکەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری خۆمان دەدەین و رێگەچارەیەک دەدۆزینەوە."
 
ئەو مامۆستایە ناڕازییە دەڵێت، "لە بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام دەبین، تاوەکو هەموو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت و تەوتینی مووچە دەکرێت لەسەر بانکی رەشید و رافیدەین، پێویستە لەگەڵ عێراق ببین بە یەک وەزارەت، هەموو کارەکان لەلایەن ئەوانەوە بکرێت، هەروەها 30 رۆژ جارێک مووچە وەربگرین."
 
لە وەرزی یەکەمی خوێندن، بۆ ماوەی دوو هەفتە بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن کرا لە پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەستیانپێکرد و مامۆستایان بایکۆتیان شکاند، دواتر لە دەستپێکی وەرزی دووەمەوە تاوەکو ئێستا لە سنووری پارێزگاکە لە ناوەندەکانی خوێندن بایکۆتە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە