رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە ئەندامانی لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی جەواد پۆلانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
رۆژی پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندەکە کرد و بە گوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەكەدا شاندەكە داوای بۆچوون و پێشنیار و هەڵسەنگاندنی سەرۆك بارزانیان كرد لەسەر كاروباری لیژنەكەیان و ستراتیژییەتی ئاساییشی نیشتیمانی."
لە دیدارەکەیدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە کاری لیژنەی چاودێریی ئامادەکردنی ستراتیژییەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونی ختسەڕوو و "جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە چوارچێوەی كاركردن بە دەستوور، پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ