رووداو - هەولێر
شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێریش هۆشداری دەداتە شۆفێران ئەگەر حاڵەتی زۆر پێویست نییە سەردانی چەند ناوچەیەک نەکەن تاوەکو تووشی رووداوی هاتووچۆ نەبن.
بەگوتەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ئەو رێگەیانەی ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروستبووە ئەمانەن:
رێگەی هەولێر - پیرمام لەسەر پێچەکانی پیرمامەوە
رێگەی هەولێر - شەقڵاوە لە دەروازەی پیرمامەوە تاوەکو شەقڵاوە
رێگەی شەقڵاوە - هیران
رێگەی دەربەند سەفین - هیران
رێگەی زینەتیر بالیسان - رانیە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەوری بەفر و باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئاستی بەفربارین زیاتر دەبێت.
پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:








