پۆلیسی هەولێر: ئەو پیاوەی هەوڵی کوشتنی هاوژین و چوار منداڵەکەی دا دەستگیرکرا

13-01-2023
سیداد لەشكری @sidadlashkri
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، دوای سێ رۆژ لە رووداوی ''هێرشکردنە سەر ماڵباتەکەی و گەمارۆدانی تیمی رووداو و هاوژین و چوار منداڵەکەی، ئەمڕۆ ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی کوشتنی لە ماڵباتەکەی کردبوو." 
 
رۆژی هەینی 13-1-2023، عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " تۆمەتبار (ج.ح) لەدایکبووی ساڵی 1983، دوای ئەوەی تیمی رووداو و هاوژین و چوار منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا گەمارۆدابوو، دوای گەیشتنی تیمەکانمان توانرا تیمی رووداو و خێزانەکەش رزگار بکرێت، بەڵام تۆمەتبار رای کردبوو. ئەمڕۆ دوای سێ رۆژ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد."
 
لەم راپۆرتەدا وردەکاریی هێرشکردنە سەر ماڵبات و گەمارۆدانی تیمی رووداو و هاوژین و چوار منداڵەکەی دەبینن. 

 

 
 
پیاوەکە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و ئافرەتەکە پێشتر داوای جیابوونەوەی لێ کردبوو، بەڵام چەند جارێک کێشەکەیان بە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی چارەسەر کردووە. ئافرەتەکە دوایین جار لەسەر هێرشی دەستڕێژی گولـلەکەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو سکاڵای کردووە و ئەمڕۆ تۆمەتبار دەستگیرکرا.
 
دایکی چوار منداڵەکە پێشتر بە رووداوی گوتبوو، "هەستم کردووە دەرمان دەکێشێت هاوژینەکەم، تەواو لەوە دەرچووە لەگەڵی بژیم و ژیان بەو جۆرە ناکرێت. دووجار دەستی خستووەتە گەردنم و دەرگەی لەسەر کلیلدام و ویستوویەتی بمکوژێت، منداڵەکانیشی هێنایە ژوورەوە و گوتی: هەمووتان دەکوژم. چاوی دنیای نەدەبینی و دەیگوت: ئەوانیش دەکوژم. پێم دەڵێت، مەحاڵە تۆ بژی، چونکە سکاڵات لە من کردووە و گوتووتە ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنێت."
 
هەروەها یەکێک لە منداڵەکانیشی پێشتر قسەی بۆ رووداو کردبوو و گوتبووی، "دەڕۆین سکاڵای لێ دەکەین ناگیرێت، دەڵێین چی بوو بۆ نەگیرا دەڵێن، ئێمە رەوانەمان کردووە. ماوەیەک پێش ئێستا چووین سکاڵامان کرد، جارێکی دیکە سکاڵامان نووسیوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.