رووداو - کەرکووک
هێزەکەی حەشدی شەعبی 150 چەکداری کورد لە خۆ دەگرێت و فەرماندەی هێزەکەش دەڵێت: "بەم نزیکانە فەوجەکە دەکرێتە لیوا."
لە کەرکووک هێزێکی کوردی سەر بە حەشدی شەعبی دروست کرا. بارەگاکەی لە گوندی چەخماخەی دوبزە. 150 گەنجی کورد بوونەتە چەکداری. فەرماندەکەی جەبار غازییە کە پێشتر فەرماندەی هەواڵگریی پێشمەرگە بوو لە دوبز.
فەوجەکە مووچه، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی و فه‌رمان له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن. جەبار غازی كه پێشتر ئه‌فسه‌ری هه‌وڵگریی پێشمه‌رگه بوو، ئێستا فه‌رمانده‌ی حه‌شدی كوردییه. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه ره‌خنانه‌ی لێیده‌گرێت، پێیوایه كاره‌كه‌ی بۆ پارێزگاركردنه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
جه‌بار غازی، فه‌رماندی فه‌وجی حه‌شدی كوردی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگه‌یاند: "خه‌ڵكی ئه‌م گونده دانیشتبوون بێ‌ئاگا كاتێك داعش هاته سه‌ریان و چوار كه‌سی شه‌هید كردن و دووانی دیكه‌ی كه‌مئه‌ندام كرد. دۆخەکە دەرفەتی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌ما، ئیتر هه‌ر كه‌سه‌و لێدوان ده‌دات با بیدات. ده‌بێت هه‌ر بێنه سه‌رمان و بمانكوژن و ته‌ماشایان بكه‌ین. ئێمه ئه‌م هێزه‌مان بۆ پاراستی خۆمان و ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه. جیاوازی لەنێوان هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناكه‌ین، به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵكی خۆمان ده‌پارێزین."
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێت له سنووری پارێزگای كه‌ركووك دوو لیوا بۆ كورد دروست بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له به‌شێكی زۆری سه‌رۆكهۆزه كورده‌كان كردووه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هێز دروست بكات با سه‌ردانی حه‌شدی شه‌عبی بكات.
ئه‌بو عیماد، راوێژكار له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "پێكهاته و خه‌ڵكی كورد له گونده‌كان پشت به خوا به حه‌شدی خۆیان پارێزگاری له خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سەو له ناوچه‌ی خۆی لەنێو لیواكانی حه‌شدی شه‌عبیدا پشكی عه‌ره‌ب هه‌یه و پشكی توركمان هه‌یه و حه‌شدی عه‌شایەری هه‌یه و پشت به خوا حه‌شدی زیاتر بۆ كورد دروست ده‌كه‌ین."
بڕیار وایه فه‌وجی دووه‌می حه‌شدی كوردی له شارۆچكه‌ی شوان رابگه‌یێنرێت. سه‌رۆكهۆزی شوان له‌و ناوچه‌یه 150 كه‌سی رێكخستووه و چاوه‌ڕێن حه‌شدی شه‌عبی به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پڕچه‌كیان بكات.
شامل كوێخا ئه‌حه‌مه‌دی شوان، سه‌رۆكهۆزی شوانە و دەڵێت: "31 هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیمان له كه‌ركووك هه‌یه. له‌و ژماره‌یه كوردی تێدا نییه ئه‌مه بۆ؟ بۆیه ده‌كرێت ئێمه‌ش چه‌كی خۆمان هه‌بێت و خۆمان بپارێزین. دواتر ئێمه‌ش عێراقیین، ئه‌م هێزانه له دژی كه‌س نین و له دژی تیرۆرن و به چه‌كی خۆمان خۆمان ده‌پارێزین و هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ته‌عدامان لێ بكات، ئێمه ده‌یكوژین، جا له ژێر هه‌ر ناوێك بێت."
بڕیار وایه به هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق, ئه‌ركی پاراستی گونده كوردییه‌كانی رۆژئاوای كه‌ركووك به‌و هێزه كوردییانه بدرێتکه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌بن. ئه‌وە له كاتێكدایه سێ ساڵه سه‌ركردایه‌تیی كورد دانوستاندن ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری كه‌ركووك.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ