عیرفان عەبدولعەزیز: پێویستە هەڵەبجە بگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی خۆی

12-10-2024
مالیک محەممەد
 عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە بانگەشەی حیزبەکەی لە هەڵەبجە
عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە بانگەشەی حیزبەکەی لە هەڵەبجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت 10 ساڵە بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەرچووە و تائێستا جێبەجێ نەکراوە، تەنیا بەڵێنی بێ کردار دەدرێت، بۆیە پێویستە هەڵەبجەییەکان دۆست و دوژمنی خۆیان بناسن.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2024) عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە گوتارێکدا لەکاتی بەشداریکردنی لە بانگەشەی حیزبەکەی لە هەڵەبجە رایگەیاند، "بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوەی لە توانایدا بووبێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم شارە کردوویەتی، لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکان دەستێک هەبوو، نەیدەهێشت هەڵەبجە ئاوەدان بکرێتەوە، تاوەکو رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هات و مامۆستا مەلا عەلی لەگەڵیان کۆبووەوە، لە ئەنجامدا رێکخراوەکە سێ ملیۆن دۆلاری بۆ خزمەتکردنی هەڵەبجە خەرج کرد، کە ئاوەڕۆ و نەخۆشخانەی هەڵەبجەی پێ دروستکرا."
 
گوتیشی، "هەڵەبجە شارێکە، کەس خۆی ناکات بە خاوەنی، تەنیا لە کاتی هەڵبژاردندا نەبێت، دەبینین 10 ساڵە بڕیاری بەپارێزگاکردنی دەرچووە، کەچی تائێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە، هەر بەڵێنی بێ کردار دەدرێت و هیچ ئەنجامێکمان نەبینیوە، بۆیە پێویستە هەڵەبجەییەکان دۆست و دوژمنی خۆیان بناسن و، هەڵەبجە بگەڕێننەوە بۆ خاوەنە ئەسڵییەکەی خۆی، کە بزووتنەوەی ئیسلامییە."
 
رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەشڵێت، "جارێکیان کۆنگرێسی ئەمریکا 250 هەزار دۆلاری بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە هەڵەبجە تەرخان کرد، پارەکە تاوەکو گەیشتە هەڵەبجە تەنیا 50 هەزار دۆلاری لێ مایەوە، دواتر گوتمان ئەو پارەیە چی لێهات؟ گوتیان لە کڕینی پەردە خەرجمان کردووە، ئەم کاربەدەستانەی ئێستا دەڵێن خزمەت دەکەین، ئەوان لەو پارە زۆرییەی رابردوو نەیانکرد، پێتان وایە ئێستا دەیکەن؟ هەرگیز نایکەن و راست ناکەن."
 
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو 15ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و، رۆژی 18ـی مانگ دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ـی مانگ دەنگدانی گشتییە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".