بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان: هێزێکی زۆری پاسەوانی سنوور هاتووەتە سنوورەکە

12-08-2020
سەرباز سیامەند
کاروانی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
کاروانی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
نیشانەکردن پاسەوانی سنووری عێراق سیدەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند "هێزێکی زۆری پاسەوانی سنووری عێراق هاتوونەتە سنووری شارۆچکەی سیدەکان".
 
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا هێزێکی زۆر هاتووەتە سنووری سیدەکان، کە هێزی پاسەوانی سنووری عێراقین و مەبەستیان دروستکردنی شەش شوێنی سەربازییە بۆ پاسەوانانی سنوور لە ناوچەکەدا".
 
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان باسی لەوەش کرد "هەریەک لە قەلەڕەش، بەربزین، گەرووی زین، کوتی هاجەر و گۆشینە دەستنیشانکراون بۆئەوەی بارەگای سەربازیی هێزەکەی پاسەوانی سنووریان لێ دروستبکرێت، بەڵام لە هەندێک شوێن تاوەکو ئێستا پەکەکە رێگرە".
 
ئیحسان چەلەبی رەتیکردەوە هێزی پێشمەرگە بۆ سنوورەکە جووڵەی پێ کرابێت و گوتی "هێزە عێراقییەکە ژمارەیان کەمتر لە 500 سەرباز دەبێت، کە 10 بۆ 15 هەمەر و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێیە لەگەڵ دۆشکە، بیکەیسی و هاوەن. هەروەها شۆفڵ و گرێدەریان پێیە بەمەبەستی دروستکردنی رێگە و تەختکردن ئەو شوێنانەی رێگرن لەبەردەم هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانیان".
 
پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 11ی ئابی 2020 لە ناوچەی برادۆست، كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی عێراق سەرقاڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون، کە لە خاڵە سنوورییەکان دروستببوون بە مەبەستی دوورخستنەوەی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لەلایەن فڕۆكەیەكی توركیاوە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا دوو فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنوور و فەرماندەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان گیانیان لەدەستدا و فەرماندەیەکی دیکە و دوو سەربازی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و کارمەندێکی هەواڵگری عێراق برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی رووداوە هاتووچۆکە

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دیواندەرە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بیجار-دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.