لە كرماشان پۆلیس گەنجێکی کورد دەکوژێت

12-08-2015
فەلاح رەحیمی
نیشانەکردن كرماشان پۆلیس
A+ A-

رووداو- كرماشان

ئاژانسی ئیسنا بڵاویکردووەتەوە، کە رۆژی چوارشەممە 12-8-2015، گەنجێکی 22 ساڵ لە گەڕەکی 22ی بەهمەنی شاری کرماشان لەلایەن پۆلیسی ئەو شارەوە کوژراوە.


پۆلیس بەو ئاژانسەی راگەیاندووە، کە ویستوویانە ئەو کوڕە گەنجە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەربکەن، بەڵام بەچەقۆ بەرگری لەخۆی کردووە و هەڵاتووە. ناو و شوناسی ئەو کەسە لە لایەن پۆلیسی شاری کرماشانەوە ئاشکرانەکراوە.

مەنووچەر ئەمانۆڵاهی، فەرماندەی هێزی پۆلیسی پارێزگای کرماشان لەو بارەوە رایگەیاندووە " دوای هۆشدارییەکی زۆر، ئەو کوڕە گەنجە رانەوەستاوە و پۆلیسیش تەقەی لێکردووە، دوای برینداربوونی بردوویانەتە نەخۆشخانە، بەڵام بە هۆی قووڵی برینەکەی گیانی لەدەستداوە".

مەنووچەری هۆکاری هەوڵی دەستبەسەرکردنی ئەو کوڕە گەنجە بۆ ئەو سکاڵایانە دەگەڕێنێتەوە کە لەلایەن خەڵکەوە لە دژی تۆمارکراون. ئەو فەرماندەیە دەشڵێت " ئەو کەسانە کە نائارامی بۆ خەڵک دروستدەکەن، پۆلیس رێز لە پێگەیان ناگرێت و بە تووندی لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکات".

لەگوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوانیش رۆژی چوارشەممە دوو کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران. سەرچاوەیەک لە شاری مەریوان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو کەس بە ناوەکانی ئومێد پەرهیزکار و ناسیح پەروازە لەلایەن پۆلیسی شاری مەریوانەوە دەستبەسەرکراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە