Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان12-04-2025

کەمئاوی هەڕەشە لە گوندەکانی باڵەکایەتی دەکات؛ کانیاوەکان وشک دەبن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەندام جەبار

رۆژی بڵاوکردنەوە

12-04-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە


رووداو دیجیتاڵ

لە دۆخێکی کەم وێنەدا، کانیاوەکانی گوندەکانی دەڤەری باڵەکایەتی لە سۆران یەک لەدوای یەک وشک دەبن، ئەمەش مەترسیی گەورەی بۆ سەر دانیشتووان و کشتوکاڵی ناوچەکە دروستکردووە.
 
لە گوندی چۆمانی سمایل ئاغای سنووری باڵەکایەتی، لە کۆی سێ کانیاوی سەرەکی، دووانیان بەتەواوی وشک بوون و تەنها یەک کانیاو ماوە، ئەویش بەشی پێداویستیی دانیشتووانی گوندەکە ناکات بۆ ئاوی خواردنەوە.
 
فەرحان ئاغا قادر، یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە بە نیگەرانییەوە دەڵێت: "ئەو کانیاوەی دەیبینن یەکەم جارە لە تەمەنی خۆم ببینم وشک بێت. پار ئەو کانیاوە جۆگەیەک ئاوی لەبەر دەڕۆیشت و کشتوکاڵی لەبەر دەکرا. زۆر لە خەمی ئەوەین کە ئەم ساڵ باخەکانیشمان پێ ئاو بدرێن، هیچ ئاو نەماوە و ئەگەر حکومەت ئێستا بەهانامانەوە نەیەت، دۆخی گوندەکەمان زۆر خراپ دەبێت."
 
بەپێی زانیارییەکان، پار ئەو کانیاوە ئاوی بۆ 30 ماڵی گوندەکە دابین دەکرد و زەوییەکی پان و بەرینی کشتوکاڵیشی پێ ئاودەدرا، بەڵام ئەم ساڵ "قەترەیەک ئاوی لەبەر ناڕوات"
 
زەوییە پڕ پیت و بەرهەمەکانی نێو گوند ئامادەکراون بۆ چاندن، بەڵام نەمانی ئاو، جووتیارانی دەستەوەستان کردووە. ئەو درەخت و دارانەی ساڵانێکە خزمەت دەکرێن، ئەم ساڵ لەبەر بێ ئاوی لەژێر هەڕەشەی وشکبووندان.
 
کەمبوونەوەی بەرچاوی بەفر و باران، جوانی و هاژەی تاڤگە وەرزییەکانی سنوورەکەشی نەهێشتووە. لەو سنوورە، دانیشتوانی 116 گوند، کەم ئاوی بووەتە خەمی لەپێشینەیان.
 
بەختیار ئازاد، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سۆران دەڵێت: "لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ ئەو سەرچاوە ئاوی و کانیاوانەی وشک دەبن. ئەگەر بەو دۆخەی ئێستا وا بڕوات، روونە لامان دەبێت 60٪ـی گوندەکان بە تانکەر ئاویان بۆ دابین بکەین. تانکەرمان ئامادەیە و هەر گوند و ناحیەیەک تووشی کەم ئاوی بوو، موختاری گوند داواکاری لە رێگەی ناحیە و قایمقامیەتەوە بەرزدەکاتەوە و دەیهێنێتە لامان، ئێمەش بەزوویی تانکەری ئاویان بۆ دابین دەکەین."
 
بەپێی ئامارەکان، بڕی بارانبارین لە ئەمساڵدا لە سنووری چۆمان گەیشتووەتە 310 ملیم، لەکاتێکدا پار تاوەکو ئەم کاتە، 1579 ملیم باران باریبوو. ئەو چیا و بەرزاییانەش کە تاوەکو کۆتایی وەرزی بەهار بەفر بە سپێتی دەیهێشتنەوە، ئەمساڵ کە تازە سەرەتای بەهارە، کەم بەفریان بەسەرەوە ماوە.
 
چاودێرانی ژینگەیی هۆشداری دەدەن ئەگەر بەپەلە چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە نەدۆزرێتەوە، هاوینێکی زۆر سەخت و قەیراناوی چاوەڕوانی ناوچەکە دەکات.