سێیەم رۆژی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا

12-04-2021

13:22

نێچیرڤان بارزانی و ئەیاد عەللاوی کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و ئەیاد عەللاوی کۆبوونەوە
 
لە بەردەوامی سەردانەکانی بۆلای سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە کۆبوونەوە.
 
زیاتر بخوێنەوە

13:14

نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەلیم جبووری، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کۆبووەوە.
 
بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغدا بهێنێت و بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
 
لە دوو رۆژی رابردوودا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ژماره‌يەک سه‌ركرده‌ و هێزه‌ سياسييه‌كانى عێراقى كرد و لە کۆبوونەوەکانیدا، دۆخى سياسى، ئابوورى و ئه‌منيى عێراق و ئاڵنگارییە‌ جياجیاكانى به‌رده‌م وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێکردووە.
 
جگە لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی عێراقی کۆبووەتەوە لەوانە: عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه،‌ ئوسامه‌ نوجێفی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و په‌ره‌پێدان، جه‌مال ئه‌لزاری، ئه‌مینداری گشتیی پرۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی، نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، د. حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانيی نه‌سر، د. نه‌سار ئه‌لروبه‌یعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌در و ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه‌.

 

 

زیاتر بخوێنەوە

12:16

سێیەم رۆژی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا

وێنەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا
رووداو دیجیتاڵ
 
لە بەردەوامی سەردانەکانی بۆ لای سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای گردبوونەوەی ئیسڵاح و عەمەلی کرد و لەلایەن سەلیم جبووری، سەرۆکی گردبوونەوەکە و سەرۆکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی کرد و کۆبوونەوە.
 

 

هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو زنجیرەیەک کۆبوونەوەی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 12-04-2021 لە سێیەم رۆژی کۆبوونەوەکانی، سەردانی بارەگای گردبوونەوەی ئیسڵاح و عەمەلی کرد و لەلایەن سەلیم جبووری، سەرۆکی گردبوونەوەکە و سەرۆکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.

 

 

زیاتر بخوێنەوە