رووداو - خورماتوو لەم چەند رۆژەی دواییدا خوێندنی کوردی لە خورماتوو ئاسایی بووەتەوە، ئەوەش دوای رووداوکانی 16ـی ئۆکتۆبەر دێت کە بەشی هەرەزۆری کوردانی دانیشتووی خورماتوو، ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن. پەیامنێری رووداو رایگەیاند لە قوتابخانەیەکی خورماتوو بە دەیان قوتابی لە خوێندن بێ بەش بوون و، ئەوانەشی ئاوارە بوون خوێندنی ئەم ساڵەیان لەدەستچووە. نەبوونی مامۆستا چەندین قوتابخانەی خورماتووی تێکەڵ بەیەکدی کردووە. قوتابخانەی هەڵکەوتی کوڕان کە لە 2003 دامەزراوە، ئێستا لە کۆی نزیکەی 700 قوتابی، تەنیا 160 قوتابی تێیدا دەخوێنن.
جیهان13-06-2026راپۆرتێک: پێنتاگۆن پلانی سەربازی بۆ دەرهێنانی یۆرانیۆمی ئێران دانابوو بەڵام ترەمپ رایگرت
هەواڵە ناوخۆییەکان13-06-2026عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ هاونیشتمانییان: شووتی خۆمانە پێگەیشتووە و لە خواردنی بێخەم بن