وەزارەتی ئەوقاف: 29ی رەمەزان رۆژی جەژن دیاری دەکەین

12-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، 29ی رەمەزان لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن، ئەگەر ئەوکاتە مانگ بیندرا، ئەوا بۆ بەیانی دەبێتە جەژن و رەمەزان 29 رۆژ دەبێت.
 
رۆژی چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن بەپێی بەڵگە شەرعییەکان دەبێت، 17 رۆژی دیکە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، ئەگەر ئەوکاتە مانگ بیندرا، رۆژی دواتر دەبێتە جەژن."
 
مانگی رەمەزان بەگوێرەی ساڵەکان جیایە؛ هەندێک ساڵ 29 رۆژە و هەندێکیش 30 رۆژ. نەبەز ئیسماعیل گوتی، "ئەگەر 29ی رەمەزان مانگ بیندرا ئەوە رەمەزان 29 رۆژ دەبێت."
 
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەش کرد، بابەتەکە شەرعییە و لیژنەی بینینی مانگ تاوەکو دڵنیا نەبێتەوە بڕیار نادات، "بۆ دیاریکردنی جەژن هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە