Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شاندی ئەنەکەسە و خەڵکی عەفرین.

شاندی ئەنەکەسە و خەڵکی عەفرین.

کوردستان12-02-2024

نوێنەرانی ئەنەکەسە لەگەڵ کوردانی عەفرین کۆدەبنەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سینا سۆما

رۆژی بڵاوکردنەوە

12-02-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لە کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و هێزەکانی تورکیادایە، نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد - ئەنەکەسە لەنێو سەرکردایەتیی ئیتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، لەگەڵ ژمارەیەک خەڵکی ناوچەکە کۆبوونەوە و بارۆدۆخی عەفرین و کێشەکانی خەڵکی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
 
رۆژی دووشەممە، 12ی شوباتی 2024، عەبدوڵڵا گەدۆ و زوهێر محەممەد ئەندامانی دەستەی سیاسیی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، کە هاوکات ئەندامی دەستەی سیاسیی ئیتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و نوێنەری ئەو ئەنجوومەنەن لە نێو سەرکردایەتی ئیتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، سەردانی شاری عەفرینیان کرد و لەگەڵ ژمارەیەک خەڵکی ناوچەکە کۆبوونەوە. 
 
سەردانی ئەو دوو بەرپرسەی ئەنەکەسە بۆ عەفرین و کۆبوونەوەیان لەگەڵ خەڵک، لەسەر داوا و بانگهێشتی رێکخستنەکانی خۆجێی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پەدەکەسە) و ئەنەکەسە لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بووە.
 
عەبدوڵڵا گەدۆ، ئەندامی دەستەی سیاسیی ئەنەکەسە و نوێنەری ئەو ئەنجوومەنە لە نێو سەرکردایەتی ئیتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەبارەی کۆبوونەوەکەی عەفرین بە رووداوی رایگەیاند، نزیکەی 100 کەس لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی عەفریندا ئامادە بوون، هەروەها ژمارەیەک بەرپرس و نوێنەرانی رێکخستنە خۆجێیەکانی پەدەکەسە و ئەنەکەش بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو.
 
عەبدوڵڵا گەدۆ هەروەها گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا، بارۆدۆخی هەرێمی عەفرین، كێشەکانی خەڵکی رەسەنی ناوچەکە، هەروەها پرسەکانی پەیوەندیدار بە دۆخی هاونیشتمانیان بە گشتی تاوتوێ کران.
 
هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لە 18ی ئازاری 2018ـەوە لەژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایە. 
 
ساڵی 2018، سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی نزیک لەم وڵاتە هێرشیانکردە سەر هەرێمی عەفرین، کە ئەوکات لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا بوو و دوای شەڕێکی دوو مانگە، داگیریان کرد.