Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شاسوار عەبدولواحید

شاسوار عەبدولواحید

کوردستان12-01-2026

دادگەی سلێمانی رەتیکردەوە شاسوار عەبدولواحید بە دەستەبەر ئازاد بکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

12-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

 
 
رووداو دیجیتاڵ 

شاسوار عەبدولواحید برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، دادوەر رەتیکردووەتەوە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە دانانی دەستبەر ئازاد بکات.
 
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە بەردەم دادگەی سلێمانییەوە گوتی، دادگەی لێکۆڵینەوەی سلێمانی بۆ جاری دووەم داواکاریی ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحیدی بە کەفالەت رەتکردەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، پارێزەرەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ داوایانکردبوو دادگە بە دانانی دەستەبەر (کەفالەت) شاسوار عەبدولواحید ئازادی بکات تاوەکو رۆژی دادگاییکردنی.
 
دۆسییە نوێیەکەی شاسوار عەبدولواحید تایبەتە بە سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند. 
 
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە 12-08-2025 لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە دانیشتنی سێیەمی دادگەدا رۆژی 02ـی ئەیلوول بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزادرا، ئێستا سزاکەی تەواو کردووە و لەسەر سکاڵای دیکە دووبارە دادگایی دەکرێتەوە.
 
چەند دۆسیەیەکی دیکە دژی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ جووڵێندراوە و چەند جارێک دادوەر دانیشتنیان لەبارەیەوە دواخراوە کە پەیوەندییان بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوە هەیە.
 
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیە، کە لە پەرلەمانی کوردستان 15 کورسییان بەدەستهێناوە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیشدا سێ کورسییان بەدەستهێنا.