پێشبینی دەکرێت سبەی لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت

11-12-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کەشوهەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی لە سنووری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بە بڕی جیا باران ببارێت.
 
ئەمڕۆ (دووشەممە 11-12-2023) کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو نمەباران ببارێت و زیاتر کاریگەری لەسەر پارێزگای دهۆک دەبێت، دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی (سێشەممە)ـوە کەشناسی دەڵێت، "لە هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک بارانی مامناوەند دەبارێت؛ پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر؛ هەمان رۆژ و بەتایبەتی لە کاتەکانی شەودا لە سنووری پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەهەندێک ناوچە لەکاتی جیاجیادا."
 
کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک هەندێک پرووشە و باران دەبارێت.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە چەقەکەی چوارشەممە دەبێت و گوتی، "سبەی بارانبارین لاواز دەبێت، بەڵام رۆژی چوارشەممە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بارانی مام ناوەند دەبارێت. بارانبارینەکە کاریگەریی زیاتری لەسەر پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین دەبێت. بەرەبەیانی پێنجشەممە شەپۆلەکە کۆتایی دێت."
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی پلەی گەرمای بۆ سبەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
 
هەولێر؛ 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی؛ 19 پلەى سیلیزى
دهۆک؛ 16  پلەى سیلیزى
کەرکووک؛ 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە؛ 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ؛ 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان؛ 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران؛ 7 پلەى سیلیزى
سۆران؛ 13 پلەى سیلیزى

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.