هاتووچۆی هەولێر: ئەمشەو چەند کامێرایەکی تۆمارکردنی خێرایی بەشێوەی تێست دەکەونەکار

11-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، دوای کاژێر 12:00ی ئەم شەو ژمارەیەک کامێرای دیکەی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر، بەشێوەی تاقیکردنەوە تاوەکو 20 تشرینی دووەمی 2024 دەکەونە کار.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 11 تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "شوفێران ئاگادار دەکەینەوە، ئەمشەو دوای کاژێر 12:00، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر، لەو شەقامانەی لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە، دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست)".
 
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە، "لەدوای  20-11-2024، کاژێر 12:00ی شەو، سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆماردەکرێن".
 
هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، زۆربەی ئەو شەقامانەی کامێرای جێگیریان لێ دانراوە، پێشتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆکیان لێ بووە.
 
لەبارەی ئامانجی دانانی ئەو کامێرایانە هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە، "بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتووچۆ، کەمکردنەوەی رووداوی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، ئەو شەقامانەی کامێرایان لێ نەبووە، کامێرایان لێدانراوە".
 
هاتووچۆی هەولێر داوا لە شوفێران دەکات کە پابەند بن بە خێرایی رێگەپێدراو و خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی.
 
خێرایی رێگەپێدراو و ئەو شوێنانەی کامێراکانیان لێ دادەنرێت:

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.