چوار گوندی شنگال بێ قوتابخانەن؛ رۆژانە نزیکەی سێ کیلۆمەتر بە پێ دەبڕن تا دەگەنە قوتابخانەی دیکە

11-11-2024
عەدلە بەکر
نزیکەی 50 قوتابی رۆژانە بە پێ سێ کیلۆمەتر دەبڕن.
نزیکەی 50 قوتابی رۆژانە بە پێ سێ کیلۆمەتر دەبڕن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

قوتابییانی چوار گوندی شنگال بەهۆی نەبوونی قوتابخانە و پاسی گواستنەوە، رۆژانە نزیکەی سێ کیلۆمەتر بە پێ دەبڕن بۆ ئەوەی بگەنە نزیکترین قوتابخانە. 
 
ئەمە بارودۆخی نزیکەی 50 قوتابیی دەوروبەری دەڤەری شەرفەدینە لە شنگال. لە چوار گوندەوە روو دەکەنە قوتابخانەی شەرفەدین. 
 
ئەیاز خدر، قوتابییەکی قۆناخی سەرەتاییە و دەڵێت: "قوتابخانەی شەرفەدین زۆر دوورە. با قوتابخانەیەک لە گوندەکەمان دروستبکەن، یانیش با پاسمان بۆ دابینبکەن. بە وانە و ئەزموونەکانمان را ناگەین. جاری وا هەیە زۆر ساردە و ئەزموونمان لەدەست دەچێت." 
 
نەبوونی باڵەخانەی خوێندن ساڵ بە ساڵ خوێندن بۆ قوتابییان قورستر دەکات. جاری وا هەیە لە وانەی یەکەم و ئەزموونەکانیش بێبەش دەبن. 
 
نازلین خێری، کچە قوتابییەکی قۆناخی سەرەتاییە و دەڵێت: "ئێمە لە دوورەوە دێین. دەمانەوێت قوتابخانەی نزیکمان بۆ دروستبکەن. ماڵەکانمان دوورن. زستانان بەهۆی باران ناتوانین بێینە قوتابخانە و وانەکانمان لەدەستدەچن."
 
بەڕێوەبەری قوتابخانەی شەرفەدین دەڵێت، زیاتر لە 180 قوتابی لە قوتابخانەی ئەوان دەخوێنن. 
 
70 قوتابخانەی خوێندنی کوردی لە سنووری شنگال هەن کە زۆربەیان لەگەڵ خوێندنی زمانی عەرەبی هاوبەشن. 
 
خێری خەلەف، بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندی شەرفەدین دەڵێت: "بەشێکی زۆری قوتابییانمان لە شوێنی دوورەوە دێن. بە دووریی نزیکەی دوو بۆ سێ کیلۆمەتر بەم زستانە، بەفر و بارانە و زەوی بەستوویەتی. زۆرجار لە ئەزموونەکانیان بێبەش دەبن. درەنگ دەگەنە قوتابخانە و زۆر ماندوو دەبن. لە گوندی عەلدینا، حەسەنێ، بانێ و بایڤۆکێ دێن. نزیکەی 50 قوتابین."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی زمانی کوردی لە شنگال لە ساڵی 2017ـەوە زیاتر لە حەوت هەزار قوتابی دەستیان بە خوێندنی بە زمانی کوردی کردووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.