26 پردی پەڕینەوە لەسەر شەقامەکانی هەولێر هەن؛ پلیکانە کارەباییەکانی هیچیان کارناکات

11-11-2023
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا
پەڕینەوە بەنێو شەقامەکانی نێو شاری هەولێر
پەڕینەوە بەنێو شەقامەکانی نێو شاری هەولێر
نیشانەکردن پۆلیسی هەولێر هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرەڕای یاساکانی هاتووچۆ بەڵام بەشێکی هاووڵاتییان پشتگوێیان دەخەن و، ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە کاتێک لە هەندێک شوێندا کە پردی پەڕینەوە هەیە، لەژێر پردەکاندا بە پیادە دەپەڕنەوە. 
نەوزاد رەشاد، شۆفیری تەکسییە لە هەولێر، سەبارەت بە پەڕینەوەی هاونیشتمانییان لەسەر شەقام، دەڵێ "لێرە من یارمەتیی تۆ دەدەم بپەڕیتەوە، بەڵام ئەوەی تەنیشت من ئاگای لە من نییە کە یارمەتیی تۆم دەدەم ئیدی یان لێتدەدات، یان ئەوی دیکە لێتدەدات یان ئەوی دیکە.''
سەبارەت بە پەڕینەوەی هاونیشتمانیان لەسەر شەقامەکان و لەبەردەم پردەکانی پەڕینەوە، ئەو شۆفێرە دەڵێ "زۆر هەڵەیە."
پردەکانی پەڕینەوە بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییان دانراون، بەڵام بەشێکی خەڵک سوودیان لێ وەرناگرن و باسی چەندین هۆکار دەکەن، کە بەهۆیانەوە بەکاریان ناهێنن.
کەمەران سالم، لەبارەی هۆکاری بەکارنەهێنانی پردی پەڕینەوە لەسەر شەقام، قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێ "پردی پەڕینەوەمان پێ خۆشە، بەڵام ئەگەر کارەبایەکی چاکی هەبێت؛ من، نەخۆشم و ئەگەر بەسەر پردی پەڕینەوە بکەوم، زۆر ماندوو دەبم، زۆرجار ژنەکەم بەم شێوە دەپەڕێتەوە بۆیە باشترە ئەگەر پردەکە چاک بکرێت، خۆشە کارەباکەیان چاک بکرێ، من نەخۆشم، کە بەسەری دەکەوم زۆر ماندوو دەبم.''
هێرش ئالان، پیادەیەکی دیکە دەڵێ بۆ سەرکەوتن و دابەزین لەسەر پردەکانی پەڕینەوە، هیچ پلیکانەیەکی کارەبایی کارناکات. زۆر کەس بەتەمەنن و قادرمەکانیش زۆر زۆرن، بۆیە بۆ خەڵک تۆزێک زەحمەتە."
هەرچەندە گەنجان بەبێ ترس بەسەر شەقامەکان دەپەڕنەوە، بەڵام بەساڵاچووان بەپێچەوانەوە.
سەباح مەجید، بەساڵاچوویەکە لە هەولێر، دەڵێ "10 ملیۆن دیناریشم پێ بدەی بە پێ بەسەر رێگەکە ناپەڕمەوە، چونکە زۆر مەترسیدارە. زۆر جار بە خەڵک دەڵێم 'تۆ بەو رێگەیە دەپەڕیتەوە بۆ ئەوەی چایەک بخۆیتەوە، بۆچی لێرە چا ناخۆیتەوە؟' ئەی ئەگەر بەهۆی چایەکەوە ئۆتۆمبێل لێی بدات؟ ئۆتۆمبێلەکان بە خێرایی 120-140 کیلۆمەتر دەجوڵێن... زۆر مەترسیدارن... کێ پێویستییەتی با بە پاس یان بە تەکسی بچێتە بازاڕ، بەڵام ئەگەر ئاسانسوارێک بە کارەبا کار بکات زۆر باش دەبێت و هەزاری وەک من دەتوانن بەکاریبهێنن."
بەگوێرەی ئامارەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، لەنێو شاری هەولێر 26 پرد و 5 توونێلی پەڕینەوەی پیادە هەن، بەڵام زیاتر لە 10 ساڵە هیچ لە پلیکانە کارەباییەکان کاری نەکردووە و تانها دیکۆرە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شەقامی تەقسیم لە تورکیا

زۆرترین کۆچی نێوخۆیی لە ئیستەنبووڵ و کەمترین لە ئەردەخان تۆمارکراون

دامەرزاوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە ساڵی 2023ـدا سێ ملیۆن و 450 هەزار و 953 کەس لە هاووڵاتییانی تورکیا و هاونیشتمانییانی باکووری کوردستان لەنێوان پارێزگاکاندا کۆچیان کردووە.