رووداو دیجیتاڵ
دوو رۆژە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دابەزینی پلەی گەرما دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێت، سبەی هەست بە گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێت و ئەم ساڵ شەپۆلی گەرما نایەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلوولی 2024 کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە، پلەی گەرما دادەبەزێت و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ "کەمێک"ی دیکە پلەی گەرما دادەبەزێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی پلەی گەرما لە هەموو ناوچەکان دادەبەزێت؛ لە هەولێر 37 پلەی سیلیزی دەبێت، سلێمانی 36 پلە، لە هەڵەبجە و دهۆکیش 38 پلەی سیلزی دەبێت.
بە گوتەی ئەو کەشناسە، سبەی هەست بە گۆڕانی هەوا بەرەو فێنکی دەکرێت و کەشەکە تاوەکو دووشەممەی داهاتوو بەو شێوەیە دەمێنێتەوە و دواتر پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ