کەمئاوی دانیشتووانی گوندەکانی شێخانی ناچاری گواستنەوە کردووە

12-09-2018
نێچیرڤان حوسێن
دانیشتوویەکی گوندی بابان: ئەگەر رەوشەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئێمەش ناچارین چۆڵی بکەین
دانیشتوویەکی گوندی بابان: ئەگەر رەوشەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئێمەش ناچارین چۆڵی بکەین
نیشانەکردن ئاو شێخان
A+ A-

رووداو - شێخان 

بەهۆی کەمئاوی، بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکانی قەزای شێخان بە ناچاری ماڵەکانیان بۆ شار گواستووەتەوە.

بەگوتەی دانیشتووانی ئەو گوندانە، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو ناتوانن درێژە بە کاری کشتووکاڵی بدەن، بۆیە بە ناچاری روو لە سەنتەری شار و ناحیەکان دەکەن. 

ئیسماعیل ئیبراهیم، خەڵکی گوندی بابانە لە قەزای شێخان و دەڵێ "ئێمە کێشەی ئاومان هەیە، هەتاوەکو ئێستا سێ بۆ چوار ماڵی گوندەکە بەناچاری ماڵەکانیان جێهێشتووە، ئەگەر رەوشەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئێمەش ناچار دەبین چۆڵی بکەین".

پرۆژەکانی لێدانی بیر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو بەردەوامە، بەڵام بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی قەزای شێخان: هێشتا پێویستییان بە 10 بیری دیکە هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە