پۆلیسی هەولێر: چوار تۆمەتبارمان بە تۆمەتی رێگری و بە زۆر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دەستگیرکرد

11-04-2023
سیداد لەشكری @sidadlashkri
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلسیی هەولێر دەڵێت، بە تۆمەتی رێگری و بە زۆر دەستدرێژیکردنەسەر ئافرەتان 4 کەسیان دەستگیرکردووە.

رۆژی سێشەممە، 11ـی نیسانی 2021، عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بە تۆمەتی رێگریکردن و "بە زۆر" دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان ئەمڕۆ چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
 
(د، ا، م، س- س، خ هـ- ا، ا و م، ک، ا) چوار تۆمەتبارەکەن کە دۆسییەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە. 
 
بەگوێرەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان و خێزان بۆ رووداو، لە 11 مانگی ساڵی رابردوو 14 هەزار و 945 سکاڵای تووندوتیژیی خێزانییان وەرگرتووە. هەروەها ساڵی رابردوو 80 ژن هەڵخەڵەتێنراون و 63 ژنیش ناپاکیی هاوژینییان بەرامبەر کراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.