هۆزی گەڵاڵی چوونە سەیرانگەی هەنارە لە هەولێر و بە نمایشی کولتووری و جلوبەرگی کۆنی ناوچەکە، لە فێستیڤاڵێکدا بەشێک لە مێژووی هۆزی گەڵاڵیان خستە بەرچاو.
فێستیڤاڵەکە رۆژی 9ـی ئەم مانگە بەسەرپەرشتی عومەر ئاغای گەڵاڵی بەڕێوەچوو، کە هەزاران کەس لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە بەشداربوون.
ئەرشەد عومەر ئاغا گەڵاڵی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمە یەکەمین فێستیڤاڵی هۆزەکەیە و چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر تێیدا پێشکەش کران، لەرێگەی ئەو چالاکییانەوە نیشاندرا باوباپیرانمان پێشتر چۆن ژیاون و کاریان کردووە.
ئەرشەد سوپاسی ئامادەبووانی فێستیڤاڵکەی کرد کە لە چەندین شار و ناوچەی جیاوازی کوردستانەوە رێگەیان بڕیوە بەشداربوون.
هاوکات نووری ئالانی، کەسایەتی هۆزی گەڵاڵی رایگەیاند، 19ـی ئەم مانگە هۆزی گەڵاڵی لە گوندی قەڵبەزەی شارەزوور فێستیڤاڵێکی دیکە بۆ هۆزەکەیان دەکەن.




.png&w=3840&q=75)