کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

11-03-2024
ژیڤان بەکر
نیشانەکردن گەرما
A+ A-
هەولێر دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا، پلەی گەرما 5 بۆ 7 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاژێری ئاییندەی راگەیاند؛ "ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت. لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەگەری کەمێک تاوەباران و برووسکە هەیە. خێرایی با مامناوەندە و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرمان لە تۆماری دوێنێ نزیکن."
 
ئەمڕۆ (دووشەممە 11-3-2024) شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا بە رووداوی گوت "لە سێ رۆژی داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان پلەی گەرمی 5 تاوەکو 7 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە. ئەگەری هەیە تاوەکو 16ـی مانگ بەردەوام ببێت. بەڵام پێشبینی دەکرێت، لە 15ـی ئادار، شەپۆلێکی بەهێزی باران روو لە هەرێمی کوردستان بکات و تاوەکو 20ی ئادار بەردەوام ببێت."
 
لە راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵەهەوری جیاجیا پەدا دەبن. خێرایی با لەسەرەخۆ دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەی گەرما بە 1 تاوەکو 2 پلە بەرز دەبێتەوە."
 
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم شێوەیەیە:
 
هەولێر : 18
سلێمانی: 15
دهۆک: 18 
زاخۆ: 18 
هەڵەبجە: 20
کەرکووک: 21
سۆران: 18
حاجی ئۆمەران: 7
گەرمیان: 24
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دیدارەکە.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئيسماعيل بێشكچى دەکات

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئيسماعيل بێشكچى کرد و لە دیدارەکەدا "سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ پشتگيرى و به‌رگريكردنى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كورد دووپات كرده‌وه‌".