کوردستان
مامۆستا و فەرمانبەرە مانگرتووەکانی سلێمانی لە رۆژی 15یەمی مانگرتنەکەیاندا مانگرتنیان هەڵپەسارد.
رووداو دیجیتاڵ
مامۆستا و فەرمانبەرە مانگرتووەکانی سلێمانی لە رۆژی 15یەمی مانگرتنەکەیاندا مانگرتنیان هەڵپەسارد.
مانگرتووان کە ژمارەیان 13 کەسە، بە ئامادەبوونی ئاپۆرای جەماوەری لە خێوەتی مانگرتووان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵپەساردنی مانگرتنیان رایانگەیاند.
ڤیدیۆ: ساتی هەڵپەساردنی مانگرتنەکەی سلێمانی؛ "رێگەی دیکە دەگرینەبەر". pic.twitter.com/yI9gC3dbAH
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 11, 2025
مانگرتووان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتیان: "ئەگەر بمانزانیایە جووڵەیەکی جیدی لە دەرەوە هەیە، تا مردن بەردەوام دەبووین. لەژێر گوشاری ئەو دایکانەداین کە لە چەند رۆژی رابردوو دا بە قورئانەوە خۆیان هاوێشتە نێو خێوەتەکەمان و داوایان کرد مان بشکێنین."
هاوکات، باسیان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایانگەیاند: "نەگەیشتینە هیچ رێککەوتنێک."
پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە خێوەتی مانگرتووانەوە رایگەیاند، تەندروستیی بەشێکی مانگرتووان ناجێگیر بوو.
مانگرتووان رەخنەی ئەوەیان لە هاونیشتمانییان گرت، لەوەی "کاتێک 13 مانگرتوو لە برسێتیی تووندا بوون، 13 هەزار کەس چووبوونە ئەزمڕ و گۆیژە بۆ شەڕە تۆپەڵ."
لە 28ـی مانگی رابردووەوە ژمارەیەک فەرمانبەر لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتبوو.
بەگوتەی گوتەبێژەکەیان، لە سێ رۆژی رابردوودا هەر کەسێک لە هاونیشتمانیان و بەرپرسانی حیزبی و حکومیی سەردانی کردوون داوای شکاندنی مانگرتنیان لێکردوون، بەڵام ئەوان دەڵێن تاوەکو داواکانیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن.
داواکاری سەرەکیی مانگرتووانی سلێمانی ئەوەیە کە مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشبکرێت، هەروەها بەجێکردنی مووچەکانیان و گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوەش بەشێکی دیکەی داواکانیانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ