رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی 49 گوند لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان داخرا.
رۆژی سێشەممە، 11ـی شوباتی 2025، هەردوو قایمقامێتیی بێهشتی و سەرۆکگۆلان سەر بە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی شەوی رابردوو باریوە، رێگەی 49 گوند لە سنووری هەردوو شارۆچکەکە داخرا.
هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، لە شارۆچکەی بێهشتی رێگەی 11 گوند، لە سەرێگۆلان 30 گوند، لە کۆلک سێ و لە توت رێگەی پێنج گوند داخراون. تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە کردنەوەی رێگەکان کردووە.
شەپۆلێکی بەفربارین ژمارەیەک پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیای گرتووەتەوە. لە هەندێک شوێن زیاتر لە 70 سانتیمەتر بەفر کەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ