لە شەڕە تەقەی نێوان دوو بنەماڵەدا لە شێخان کەسێک کوژرا

11-02-2024
حەیدەر دۆسکی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی زەویوزار، لە کۆمەڵگەی چڕەی سنووری قەزای شێخان شەڕ لەنێوان چەند کەسێک روویدا، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکیش بریندار بوو.
 
ئەو کەسەی کە کوژراوە ناوی ئەمجەد ئەحمەدە. هاونیشتمانییەکی دانیشتووی کۆمەڵگەی چڕە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رووداوی گوت، شەڕەکە کاژێر 02:00ی پاش نیوەڕۆ بوو، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، ئەمجەد ئەحمەد بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بە برینداربوونی دوو کەس لە شەڕەکە کردووە و دەڵێت، هێزێکی پۆلیسی شێخان چوونەتە شوێنەکە و شەڕەکە کۆنترۆڵ کراوە.
 
 
چەندین ساڵە کێشە لەنێوان جووتیاران و خاوەن موڵک لە کۆمەڵگەی چڕە لە سنووری شێخان هەیە و چەندین جاریش شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا روویداوە. کێشەکە تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە و پێشتریش چەند کەسێک لە هەردوولا کوژراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە