دانیشتووانی گوندێکی قەرەداخ بەهۆی زۆریی بڕینی دار بە نایاسایی، هاواریان لێ هەڵساوە

11-12-2023
پێشەوا بەختیار
داربڕینی نایاسایی لە سنووری قەرەداخ
داربڕینی نایاسایی لە سنووری قەرەداخ
نیشانەکردن قەرەداخ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندەکانی قەرەداخ هەندێ کەس فێر بوون دارەکان دەبڕنەوە. گوندی کانی رۆشنایی کە یەکێکە لە گوندە سەوز و پڕ دارەکانی قەرەداخ، خەڵکەکەی بەهۆی زۆریی بڕینەوەی دارەکانەوە هاواریان لێ هەڵساوە و باسی ئەوە دەکەن چەند ساڵێکە سەدان داری گەورە و بەتەمەنی سنوورەکەیان دەبڕدرێنەوە.
 
ئەو جێگەی هاونیشتمانییەک بەناوی ئەکبەر لێی دانیشتووە، پار داربەڕووییەک سێبەری بۆ دروست دەکرد، بەڵام ئەو دارە و چەند دارێکی دیکە لە گوندی کانی رۆشنایی قەرەداخ بڕاونەتەوە و، بەگوتەی دانیشتووانی گوندەکەش لە رۆژەکانی کۆتایی مانگی رابردوودا، 250 دار بەڕوو لە سنوورەکەیاندا بڕدراون.
 
ئەکبەر عەبدوڵڵا، دانیشتووی گوندی کانی رۆشنایی دەڵێ "ئەم هەموو دارە بڕاونەتەوە، کێ قەرەبووی دەکاتەوە؟ دەڵێن داری سەر شەخس زۆر گەورەیە، ئەو دارانەی بڕاونەتەوە، زۆر لەوە گەورەترن."
 
لە کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتەدا، دوو تراکتۆر دار کە لە سنووری گوندەکانی قەرەداخ بڕابوونەوە، بۆ سووتان دەگوازرانەوە.
 
بەگوتەی هەڵۆ عەبدوڵڵا، دانیشتوویەکی گوندەکە ساڵانی رابردوو شوێنەکەیان وەکو دارستانێک بووە هێندە داری سەوزی لێ بووە، بەڵام چەند ساڵێکە بەهۆی داربڕینی نایاساییەوە، خەریکە دەبێتە بیابان.
 
هەڵۆ ژمارەی زۆر گەورە باس دەکات، دەڵێ "پێرار سێ هەزار دار، پار دوو هەزار و ئەمساڵیش 250 دار بڕاونەتەوە، داواکارین چارەی ئەم كێشەیە بکەن چونکە قەرداخ یانی دار و جوانی.''
 
بەپێی پۆلیسی دارستان، لە 27ـی 11ـی 2023 ئاگادارکراونەتەوە لەوەی چەند کەسێک سەرقاڵی داربڕینەوەن، ئەوانیش چوونەتە جێگەکە و دەستیان بەسەر کەرەستەی داربڕەکاندا گرتووە، بەڵام داربڕەکان هەڵاتوون و پۆلیس وردەکاریی رووداوەکەی کردووە بە راپۆرت و رادەستی دادگەی کردووە.
 
ئەو کەسانەی تۆمەتبار دەکرێن بەوەی دارەکانیان بڕیونەتەوە، بە رووداویان گوت "ئێمە نووسراومان هەیە بۆ بڕینەوەکە و پێمان وایە کێشەکە بە کۆمەڵایەتی کراوە.''

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".