مەسعود ساڵەیی: لە دۆخی ئێستای کەرکووک ناڕازین و دەمانەوێت ئاسایی بکرێتەوە

10-12-2023
ئەحمەد حەمید
مەسعود ساڵەیی لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات،
مەسعود ساڵەیی لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات،
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجییاڵ

بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "خەڵکی کەرکووک لە دۆخێکی سەختدان، بەڵام گەشبینن کە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک بۆ کورد ئەرێنی بێت."
 
مەسعود ساڵەیی، بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، گوتی "ئەگەر کورد بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی بکردایە، دەنگی بەهێزتر دەبوو، بەڵام ئێستا گرنگ ئەوەیە هەموو کوردێک بەشداری هەڵبژاردن بکات، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک چارەنوسسازە و پێویستە ئەو دۆخەی ئێستا هەیە و ئێمە لێی ناڕازین، بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی."
 
گوتیشی "هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان زۆر پرس یەکلایی دەکاتەوە و بەشداری کورد لە هەڵبژاردنەکەدا گرنگە، تاوەکو ئێستا ستەم و تەعریب لە کەرکووک هەن و جووتیاری کەرکووک لە زەوییەکانیان بێبەش کراون، خزمەتگوزاری لە کەرکووکدا خراپە و جیاوازییەکی زۆر زۆر لە نێوان گەڕەکە کوردییەکان و گەڕەکەکانی دیکەدا هەیە؛ گەڕەکە کوردییەکان بەتەواوی پشتگوێخراون."
 
مەسعود ساڵەیی، باسی لەوەشکرد "خەڵکی کەرکووک لە دۆخی ئێستای شارەکە ناڕازین و لە دۆخی سەختدان، بەڵام بەشداریی کارای خەڵکی کورد لە کەرکووک دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئامانجی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک."
 
بڕیارە لە رۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێنج هەزار و 904 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەربژێر کردووە، کە رکابەری لەسەر 285 کورسی دەکەن.
 
لەو بەربژێرانە 4 هەزار و 242ـیان لە رەگەزی نێرن، واتە 71.8٪ـی کۆی بەربژێران. هەروەها هەزار و 662ـیشیان لە رەگەزی مێن، واتە 28.1٪ـی بەربژێران، بەو پێیە، هەر کورسییەکی ئەنجوومەنی پارێزگا زیاتر لە 20 بەربژێری بەردەکەوێت.
 
بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "ئومێد دەکەین جارێکی دیکە کورد بتوانێت پارێزگاری کەرکووک بەدەستبهێنێتەوە و ئەوەش پەیوەستە بە بەشداریی کورد لە کەرکووک و دەبێت لایەنەکان لە ململانێی حیزبی دوورکەونەوە و هەمووان کار بۆ کەرکووک بکەین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".