رووداو ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

10-12-2019
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن کۆنگرەی یەکێتی
A+ A-
رووداو - هەولێر

رووداو ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بۆ کۆنگرەی چوارەم بڵاودەکاتەوە کە ژمارەیان 73 ئەندامە.

 
بەپێی ئەو ناوانەی بڵاوکراونەتەوە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، هیوا ئەحمەد محەممەد بە 500 دەنگ، د.سەباح نەسرەدین بە 456 دەنگ و ئاوات حەمە غەفوور بە 430 دەنگ لە ریزبەندی لیستەکەدان و دوایین ناویش بە هێمن فەریق کۆتایی دێت بە 216 دەنگ. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 10-12-2019 زوبێر عوسمان، سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی 879 كه‌س ده‌نگیانداوه ‌و 73 بەربژێر توانیان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنن و ببنه‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌".

بەگوتەی زوبێر عوسمان، لەو کەسانەی لە مەڵبەندی سلێمانی دەرچوون "58 پیاو و 15 ژنن كه‌ تێكڕای ژنه‌كان به‌ده‌نگی خۆیان سه‌ركه‌وتوون و بوونه‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌ و كه‌مترین ده‌نگیش بۆ ده‌رچوون و به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ 216 ده‌نگ بووه‌".

ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بۆ کۆنگرەی چوارەم کە بڕیارە رۆژی 21-12-2019 بەڕێوەبچێت.

 

ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بۆ کۆنگرەی چوارەم

ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بۆ کۆنگرەی چوارەمناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بۆ کۆنگرەی چوارەم

ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بۆ کۆنگرەی چوارەم

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی: حکومەت و کۆمپانیای ڤیزە رێککەوتنێک بۆ پەرەپێدانی گشتگیریی ئابووری واژۆ دەکەن

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەی (هەژماری من) رێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزەی جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکات