لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ورمێ لانیکەم 7 کەس گیانیان لەدەستدا

10-11-2023
هیدایەت جان
شوێنی رووداوەکەی ورمێ.
شوێنی رووداوەکەی ورمێ.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی ورمێ - مەرگەوەڕ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
رۆژی هەینی، 10ـی تشرینی دووەمی 2023، لەسەر رێگەی ورمێ – مەرگەوەڕ لە نزیک گوندی راژان لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان چوار ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
 
تاوەکو ئێستا پۆلیسی رێگەوبانی ورمێ وردەکاری زیاتری لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردوەتەوە. 
 
هەر ئەمڕۆ رەزا پەناهی مقەدەم، فەرماندەی پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ بە میدیاکانی راگەیاند، لە سەرەتای ساڵی هەتاوییەوە [ لە 21ـی ئاداری ئەم ساڵەوە] رووداوەکانی هاتووچۆ بە رێژەی 20٪ لەو پارێزگایە زیادیان کردووە.
 
فەرماندەی پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ گوتی، لە نەورۆزەوە 371 کەس لە رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێ گیانیان لەدەستداوە کە گیانلەدەستدانی 61٪یان هەر لە شوێنی رووداوەکان بووە.
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."