رووداو - هەولێر
قانع شاعیرێکی بەنێوبانگی کورد بوو، کە بە شاعیری چەوساوەکان و نیشتمانپەروەر نێوبانگی دەرکردووە.
ناوی تەواوی قانع "مەلا محەممەد شێخ قادر شێخ سەعید شێخ محەممەد دۆڵاش"ـە، لە ساڵی 1898 لەدایکبووە و ساڵی 1965 کۆچی دوایی کردووە.
قانع بە محەممەد کابولی- ش ناسراوە، لە گوندی ریشێن لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
لەبارەی شوێنی لەدایکبوون و ناوی خۆی، قانع دەڵێت:
لە ئەسڵا خەڵکی دۆڵاشم، مەریوان جێگەی ئەژدادم
موحەممەد کابولیم ئەمما تەخەللوس قانعم ناوه
قانع لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە: نیشتمانی، دڵداری، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەتی و ئایینی.



