لە زاخۆ هاونیشتمانییەکی باکووری کوردستان "بە چەقۆ" کوژرا

10-06-2024
غەریب مەجید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە گۆڕەپانی تانکەرەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، دوو شۆفێر بووەتە شەڕیان و یەکێکیان کوژراوە.
 
ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە رووداوی گوت، هەردوو شۆفێرەکە خەڵکی باکووری کوردستانن. بووەتە دەماقەڵەیان و یەکێکیان بە چەقۆ لە ئەوی دیکەی داوە و کوشتوویەتی.
 
کوژراوەکە تەمەنی 34 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە. گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی، بکوژ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان ئەو دوو شۆفێرە نازانرێت، بەڵام پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی ژمارەیەک سەربازی تورکیا لەنێو هێلیکۆپتەرێکی سەربازی

لە 33 ساڵدا 845 کەس بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێران لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی

بەپێی ئاماری رێکخراوێکی ئەمریکی لەماوەی زیاتر لە 33 ساڵدا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە 845 کەسی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی، کە 425ـیان گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین قوربانییەکانیش بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بووە.