کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بە تۆمەتی فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان خاوەنی کۆمپانیای توانا ئێف ئێکس مان دەستگیرکرد.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بە تۆمەتی فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان خاوەنی کۆمپانیای توانا ئێف ئێکس مان دەستگیرکرد.
رۆژی پێنجشەممە، 10ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ت. س. ع)، خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئێف ئێکس)مان دەستگیر کرد، بە تۆمەتی فێڵدان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشەکردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆرێکس - FOREX) لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆییەکانی.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەرکەوت، هیچ مۆڵەتێکی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیای نییە. جێگەی ئاماژەیە بازرگانی کردن بە (فۆرێکس - FOREX) نایاساییە و رێگەپێدراو نییە و بە هەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانییانە."
8ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان/ هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "مامەڵەکردن بە هەموو جۆرەکانی دراوی ئەلیکترۆنی و کانزایی کۆمپانیاکانی فۆرێکس و (USDT) لە هەرێمی کوردستان قەدەخەیە، کۆمپانیاکانی فۆرێکس و دراوی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق رێگەپێدراو نین."
ئاسایش داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، "بۆ ئەوەی تووشی زیانی مادی نەبن، دووربکەونەوە لەم جۆرە مامەڵانە و پارەکانیان بەفیڕۆ نەدەن، بە پڕوپاگەندە و رێکلامی کۆمپانیا و پرۆژەکان هەڵنەخەڵەتێن و خۆیان لێ بەدوور بگرن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ