رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە کۆمەڵگەى مەهەتی سەر بە قەزای شێخان کەسێک لە کاتی راوکردندا لەلایەن ئامۆزاکەی کوژرا.
رۆژی دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "چەند گەنجێک لە کۆمەڵگەى مەهەت لە دەوروبەری ناوچەکە راوی باڵندەیان دەکرد، بەڵام یەکێک لە گەنجەکان ساچمەیەکی بەر دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات."
پۆلیسی دهۆک دەڵێت، "جارێ هیچ دەرنەکەوتووە، پۆلیسی شێخان و دهۆک دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، ئەو گەنجە بەهەڵە ساچمەیەکی چەکی راوکردنەکەی بەر کەوتووە و گیانی لەدەستداوە."
بە گوتەی هێمن سلێمان، بنکەی پۆلیسی زێلکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ کەس دەرکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ