سەربازە بریندارەکەی پاسەوانی سنوور گیانی لەدەستدا؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ سێ سەرباز بەرزبووەوە

10-03-2024
سیداد لەشكری @sidadlashkri
شوێنی رووداوەکە و وێنەی دوو لەو سەربازانەی پاسەوانی سنوور کە لەکاتی پووچەڵکردنەوەی میندا، مین پێیاندا تەقییەوە و گیانیان لەدەستدا
شوێنی رووداوەکە و وێنەی دوو لەو سەربازانەی پاسەوانی سنوور کە لەکاتی پووچەڵکردنەوەی میندا، مین پێیاندا تەقییەوە و گیانیان لەدەستدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە کاتی پووچەڵکردنەوەی مین لەنێو یەکەی ئەندازیاریی فەرماندەی پاسەوانیی سنووری ناوچەی یەک لە نزیک کانی قرژاڵە، مین تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ سەرباز گیانیان لەدەستدا.

سامی ئیسماعیل، لە بەشی راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانیی سنووری یەک، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 10-3-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رووداوەکە کاژێر 11:30ـی ئەمڕۆ روویداوە، تێیدا دوو سەرباز بەناوەکانی عەبدولکەریم جەلال و مەسعود عەلی گیانیان لەدەستدا، سەربازێکی دیکەش بەناوی رزگار مەجید بریندارە."

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، سەربازە بریندارەکەش گیانی لەدەستداوە.

 

 
 
سامی ئیسماعیل ئاماژەی بەوە کرد، خەڵکی هەولێر دڵنیا دەکەنەوە، ئەوەی روویداوە، "تەقینەوە یان کردنە ئامانجی پاسەوانی سنوور نەبووە و تەنیا چەند مینێک بووە تەقیوەتەوە."
 

فەرماندەیی پاسەوانیی سنووری یەک دەکەوێتە نزیک ناوچەی کانی قرژاڵە لە هەولێر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ قسە بۆ رووداو دەکات.

گرووپە چەکدارەکان رێگری لە گەڕانەوەی 20 خێزانی عەفرینی دەکەن

لە شاری تەرتووس، کاوروانێکی هێزەکانی ئاسایشی گشتی سەر بە بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریا، دەکەونە بۆسەیەکی سەربازانی پێشووی سووریا و 14 کەسیان کوژراون. ئێستا بۆ گرتنی بکوژەکان دەست بە ئۆپەراسیۆن کراوە.