رووداو- هەولێر
لەوەتەی قەیرانی دارایی لە باشووری کوردستان و عێراق دروستبووە، رۆژانە ژمارەیەک بازرگان و کاسبکاری ئێرانی بە بڕە پارەیەکی زۆری دۆلاری ئەمریکی دەبیندرێن، کە پارەی عێراقی دەکڕن. بازرگانەکان دەڵێن تاکە رێگەش بۆ دەربازبوونی ئەو پارە عێراقییە لە رێی خاڵی سنووری مونزەرییەی قەزای خانەقینەوەیە کە بە ئاسانی دەگاتە ئێران، ئەو دەروازە سنوورییەش لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقییە.
لە بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە باشووری کوردستان، کە زیاتر بە بازاڕی دۆلار فرۆشان ناسراوە، مامەڵە بە هەموو دراوێک دەکرێت و هەموو کەسێکیش، خەڵکی هەر وڵاتێک بێت بە ئاسانی دەتوانێت پارە بگۆڕێتەوە.
بە گوتەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان هەر وڵاتێک لە حاڵەتی جەنگدا بێت یان قەیرانی دارایی هەبێت، لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە دووچاری ئەم دۆخە دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو حاڵەتە لە باشووری کوردستان هەبێت دەبێت رێگری لێبکرێت.
بە گوتەی خاوەنکارانی بازاڕی دراو، کۆماری ئیسلامی ئێران بە کڕینی پارەی عێراقی دەیەوێت، قەیرانی دارایی لە کوردستان و عێراق بەردەوام بێت، ئێستا لە بازاڕ بە ئاشکرا هەست بە بوونی کەمی پارەی عێراقی دەکرێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای رووخانی حکومەتی بەعسەوە تائێستا راستەوخۆ و ناراستەوخۆ کاریگەری بەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری عێراقەوە هەبووە.

.jpg&w=3840&q=75)