رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی هەڵبژارد کە ژمارەیان 19 ئەندامە و پێنجیان یەدەگ دەبن. سەعدی ئەحمەد پیرەش بە گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دیاریکرا. هەروەها د. خەسرەو گۆڵ محەممەد بە نوێنەری بافڵ تاڵەبانی لە ئەنجوومەنەکانی "سەرکردایەتی، ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندی، ئەنجوومەنی پشتیوانی" دیاریکرا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 9-10-2023 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەڵبژارد، کە بەشێکیان نوێن، بەپێی ئەو لیستەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە ئەم سەرکردانەی یەکێتی بوونە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:
ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی:
- شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ
- دەرباز کۆسرەت رەسووڵ
- قوباد تاڵەبانی
- رەفعەت عەبدوڵڵا
- شاڵاو عەلی عەسکەری
- ئاسۆ مامەند
- جوان ئیحسان
- تەلار لەتیف
- شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
- نزار ئامێدی
- بورهان سەعید سۆفی
- عیماد ئەحمەد
- شێخ ئەحمەد حەمەکەریم
- هاوڕێ شێخ دارۆ
بەپێی زانیارییەکانی رووداو پێنج ئەندامی سەرکردایەتیش کە بریتین لە هەریەک لە "سەرکەوت زەکی، رزگار حاجی حەمە، شوان قادر، د. رێواز فایەق، د.یوسف گۆران" بە ئەندامانی یەدەگی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردران.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا کە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەیە لە دوای کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە، کە هەفتەی رابردوو کۆتایی هات، د.خەسرەو گۆڵ محەممەد بە نوێنەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنەکانی"سەرکردایەتی، ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندی، ئەنجوومەنی پشتیوانی" دەستنیشانکرا و بەشداری کۆبوونەوەکانی سێ ئەنجوومەنەکە دەکات.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەعدی پیرە، بە گوتەبێژی یەکێتی دەستنیشانکرا و ئەویش دەتوانێت بەشداری کۆبوونەوەکانی هەر سێ ئەنجوومەنەکە بکات.
رۆژی 27-09-2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیپێکرد و رۆژی 1ی ئەم مانگەش پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە پەسند کرا.
لە کۆنگرەکەدا جەعفەر شێخ مستەفا وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا. پێشتر کۆسرەت رەسووڵ عەلی بە ناونیشانی سەرۆک ئەو پۆستەی هەبوو. حاجی مەسیفیش بە سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانیی یەكێتی دەستنیشانکرا کە ئەنجوومەنەکە لە 100 ئەندام پێكدێت و ئەندامەكانی لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە دەستنیشان دەكرێن.
رۆژی یەکشەممە 08-10-2023 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی کرد، تێیدا لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکە ئامادەبوو و باسی لە کارەکانی کۆنگرە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ