رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند، باپیرەیەک و دوو نەوەی لە ئاوی زێی بچووک لە ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکان و بۆ دەرهێنانی تەرمەکان و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن.
رۆژی یەکشەممە 09-07-2023، عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بووە، باپیرەیەک و دوو منداڵی کچەکەی لەنێو ئاوی زێی بچووک لە ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکاون."
لەبارەی وردەکاریی رووداوەکە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە گوتی: "بۆ دەرهێنانی تەرمەکانیان و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن."
لەبارەی ناسنامەی ئەو سێ کەسە، بەرگری شارستانیی کۆیە دەڵێت، پیاوەکە ناوی ئەحمەد عومەرە کە تەمەنی 60 ساڵە و کاسبە، دوو نەوەکەی ناویان شایستە مامەدین و ماردین مامەدین کە یەکێکیان تەمەنی 13 ساڵە و یەکێکی دیکەیان تەمەنی 14 ساڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ