رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵیت، "بڕگەی پاشەکەوتی مووچە لە پڕۆژەیاسای بودجە لابرا."
رۆژی هەینی 9ـی حوزەیرانی 2023، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، "بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بڕگەی پاشەکەوتی مووچە لابراوە."
لای خۆشییەوە، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
هەروەها ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق گوتی، "بە هەموو جۆرێك لەگەڵ ئەوەین پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە."
بڕگەی تایبەت بە گەڕاندنەوەی 10%ـی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە بودجەدا یەکێک بوو لەو بڕگانەی زۆرترین گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا لەبارەی دوایین هەڵوێستی پارتی و یەکێتی لەو کاتەدا ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی پێداگری لەسەر دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەکات، پارتیش گوتوویەتی: رازین بمێنێتەوە، بەڵام دەبێت بودجەیەکی بۆ تەرخان بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ