بەحرەین: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکەین

09-06-2022
عەلی جاف @alisjaff98
نیشانەکردن هێرشی درۆنی بۆسەر هەولێر
A+ A-

رووداو هەولێر

شانشینی بەحرەین بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر دەکات کە بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدرا. 
 
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین رایگەیاند، شانشینی وڵاتەکە بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە خەڵکی سڤیلی بریندارکرد و زیانی بە باڵەخانەی دیپلۆماسی و ئەمنی گەیاند.
 
بەحرەین پاڵپشتیی خۆی بۆ عێراق بۆ رووبەڕوونەوەی تیرۆر و تووندڕەوی پیشاندا. هەروەها جەختی لە هەنگاونان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە. 
 
دژەتیرۆری کوردستان رۆژی چوارشەممە 08-06-2022 رایگەیاند، کاژێر 09:35ـی ئەمشەوە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە رێگەی پیرمام- هەولێر کەوتە خوارەوە و سێ هاونیشتمانی بریندار بوون. 
 
دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین:
 
شانشینی بەحرەین بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنیی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات کە بووە هۆی برینداربوونی خەڵکی سڤیل و زیانی بە باڵەخانەی دیپلۆماسی و ئەمنی گەیاند. وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین پاڵپشتیی خۆی بۆ کۆماری عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و تووندڕەوی دووپاتدەکاتەوە. هەروەها پاڵپشتیی لە پارێزگاریکردن لە ئاسایش، سەقامگیری، یەکگرتوویی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی وڵاتەکە لە هەوڵەکانی دروستکردنی ئاژاوە دەکەین. هیوا چاکبوونەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە