قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی دەگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران

09-05-2023
سروە هەورامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆبوونەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا ئەو تیمە بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و رۆژی یەکشەممەش بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا دەکەن.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 09-05-2023 بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە سلێمانی کۆبوونەوە.
 
سەرچاوەیەک کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیار درا تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سبەی چوارشەممە 10-05-2023 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناکرێت و خراوەتە یەکشەممەی داهاتوو؛ لە کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆشدا بڕیاردرا تیمی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکان و رۆژی یەکشەممەش ئامادە دەبن.
 
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی پێنجشەممە شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و شاندێکی "باڵای" حیزبی بەشداری دەکەن لە رێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی بارزانیی نەمر لە دەڤەری بارزان.
 
سەرچاوەکەی رووداو گوتیشی، "قوباد تاڵەبانی گوتوویەتی، لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانیدا باسی دۆخی خراپی خەڵکیان کردووە و گوتوویانە، دەبێت کێشەکان چارەسەر بکەین لەپێناو بەرژەوەندیی هاونیشتمانیاندا."
 
هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان تیمەکانی حکومەتی یەکێتی و پارتی دوای ئەوە هات، دوێنێ لە هەولێر مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.
 
گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کاتێک زەق بوونەوە کە قوباد تاڵەبانی لە رۆژی 26ی ئۆکتۆبەری 2022ەوە بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەکرد و بایکۆتی کرد؛ وەزیرەکانی یەکێتیش لە 22-12-2022ەوە بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راماڵینی بەفر لە سەر رێگای سەرەکیی زینی وەرتێ لە ناحیەی وەرتێ- قەزای رواندز.

رێگەی زینی وەرتێ کرایەوە و کێلێ بە داخراوی ماوەتەوە

دوای داخستنی بەهۆی بەفرەوە، رێگەی زینێ وەرتێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەروازەی کێلێ لە ئیدارەی راپەڕین بە رووی هاتووچۆی شۆفێراندا ئاسایی نەبووەتەوە.