رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، تەرمی ژنێک لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە.
رۆژی چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە رووداوی گوت: "کاژێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی تەرمی ژنێک لە نێو ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی سەرا."
وەک گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت: "دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس و لێکۆڵینەوەی تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد. تەرمەکە بۆ دادپزیشکی گوێزراوەتەوە."
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە، ئاکام قوتبەدین دەڵێت: "هێشتا هیچ شتێک دەرنەکەوتووە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە و نازاندرێت رووداوەکە خۆکوژی بووە یان کوژراوە. ئەوەی روونە ئەوەیە کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەوەیەتی. لەکاتی رووداوەکەدا ئەو ژنە و هاوژینەکەی لە ماڵەوە بوون."
ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ش. ن. ص.)، لە دایکبووی ساڵی 1987، ژنی ماڵەوە و سێ منداڵی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ