'ئەسپ پێنج دڵی هەیە'؛ چیرۆکی ناڵبەندی و گرنگیی ناڵ بۆ ئەسپ

09-03-2025
نزار جەزا
یانەیەکی ئەسپسواری لە شارەزوور
یانەیەکی ئەسپسواری لە شارەزوور
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی زیادبوونی بەخێوکردنی ئەسپەوە، پیشەی ناڵبەندی زیادبووە و خاوەن ئەسپەکانیش زۆر گرنگی بە ناڵی ئەسپ دەدەن، دەڵێن، ئەسپ پێنج دڵی هەیە، یەکیان دڵی راستییەتی، چوارەکەی دیکە قاچەکانیەتی.
 
دیلان ئەنوەر، نزیکەی 7 ساڵە ناڵبەندە و لە خانی خۆی و خانی دیکەش ناڵ دەکات، ئێستا بەراورد بە دەستپێکی کارەکەی، هەم ناڵبەند زیادبووە هەم ئەسپ.
 
دیلان باس لەوە دەکات، بەراورد بە ساڵانی 2010 و 2012 ئەسپ زیاترە، بۆ نموونە ئەگەر ئەو کاتە پێنج یان 10 کەس ئەسپی هەبووبێت، ئێستا 50 کەس هەیانە. تەنانەت تاوەکو 2015 هیچ یانە و گرووپێکی ئەسپسواری نەبوو، بەڵام ئێستا سەروو 10 دانە هەن، هیچ یانەیەکیش لە 20 و 30 ئەسپ کەمتری نییە.
 
ناڵ، چەند شێوازێکی دانانی هەیە، جۆری یەکەم بە سارد، ئاسایی بە بزماری تایبەت لە سمەکە دەدرێت، جۆری دووەم گەرمە، سمی ئەسپەکە دەسووتێنرێت پاشان ناڵەکەی لێدەدرێت.
 
ناڵ جۆری زۆرە و لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەم نایەت، لە وڵاتانی دەوروبەرەوە هاوردە دەکرێت. تێچووی ناڵکردن لە 30 تاوەکو 60 هەزار دینارە، بەپێی جۆری ناڵ و شێوازی کردنەکەی دەگۆڕێت.
 
زیاتر لە 80 جۆر ناڵ هەن، هەرجۆرە و بۆ نەخۆشییەک بەکاردێت، بەگوتەی دیلان، ناڵ هەیە بۆ نەخۆشیی جومگەکان یان وەتەر یان هەر شتێکی دیکە بەکاردێت. ناوسمی ئەسپ ئێسک و مولوولەی خوێن و بەستەرە، بۆیە ئەگەر بەردەوام لە شوێنی رەق غاری پێ بکرێت، سمەکە دەسوتێت و پێویستە ناڵ بکرێت.
 
دلێر چوار ساڵە لە خانێکی شارباژێڕ سەرپەرشتیی نزیکەی 15 ئەسپی کوردی دەکات، گرنگیی زۆر و تایبەت بە تەندروستیی ئەسپەکان دەدەن، لەکاتی پێویستیشدا ناڵی ئەسپەکان دەکەن.
 
دلێر  محەممەد ئەسپی زۆر خۆشدەوێت و لای بە بەهایە، بە جۆرێک دەڵێت: ئەسپ نرخی نییە، بۆ نموونە من ئەسپێکم هەیە هیچ دانەیەکی دیکە نییە لەوەی من بچێت، بۆیە دەتوانم نەیفرۆشم و هیچ نرخێک دانەنێم، یان دەتوانم بڵێم بە 100 هەزار دۆلار دەیفرۆشم، ئەگەر کڕیار هەبوو دەیفرۆشم، نەبوو نایفرۆشم. 
 
بەگوتەی دلێر، ناڵ رووحی ئەسپە، وەکو پێشینانیش گوتوویانە ئەسپ پێنج دڵی هەیە، یەکێکیان دڵی راستییە، چوارەکەی دیکە قاچەکانیەتی، بۆیە ناڵکردن زۆر پێویستە.
 
سمی ئەسپ هاوشێوەی نینۆکی مرۆڤ درێژدەبێتەوە، هەر 45 بۆ 60 رۆژ جارێک بۆی دەبڕدرێت. ناڵ لە کاتی رێکرن و غارداندا ئەسپەکە لە کەوتن و شکان دەپارێزێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئاکۆ بۆ چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

کەسوکاری ئاکۆ سابیر: کوڕەکەمان لەکاتی ئەرکدا و بەبێ چەک شەهید بووە، داواکارین بەلاڕێدا نەبرێ

ئاکۆ سابیر لەکاتی ئەرکی مرۆیی و رێکخستنی ئەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە چەمچەماڵ برابوو، لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەستدا؛ چوار کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە و خەم و پەژارە رووی لە بنەماڵەکەی کردووە