رووداو دیجیتاڵ
تیمەکانی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ چوار ژنیان بەتۆمەتی دزی دەستگیركرد کە لەنێو بازاڕی چەمچەماڵ زێڕ و پارەیان دزیوە، دوای دەستگیرکردنیشیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
عەمید محەممەد عەبدی عومەر، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 9-3-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو چوار ژنە لە نێو بازاڕی چەمچەماڵ بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون. "ئافرەتەکان قەرەجن و دانیشتووی هەولێرن، بەمەبەستی دزیکردن هاتوونەتە چەمچەماڵ و پێشینەیان هەیە، بەڵام ئەمجارە توانیمان دەستگیریان بکەین".
دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسە، بە گوتەی پۆلیسی چەمچەماڵ لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەکی دانیشتووی سلێمانی بووە، کە گوتوویەتی لەنێو بازاڕی چەمچەماڵدا، بڕێك زێڕ و پاره و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی لێ دزراوە.
عەمید محەممەد هەروەها گوتی "بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران، توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر زێڕ و پاره و به‌ڵگه‌نامه دزراوه‌كان". له‌ناو جانتای یەکێکیاندا.
بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ گوتیشی تۆمه‌تبارەکان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ