رووداو دیجیتاڵ
شاندی تەکنیکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژی لەسەریەک لە هەولێر کۆدەبنەوە.
ئامانج لەم زنجیرە کۆبوونەوەیەی هەردوو حیزب کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا پارتی 39 کورسی و یەکێتی 23 کورسیی بەدەستهێنا، ئامادەکردنی رەشنووسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمە.
لیژنەی تەکنیکیی پارتی بەسەرۆکایەتیی پشتیوان سادقە و لە ئەندامیێتی دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباحە. شاندی یەکێتیش بەسەرۆکایەتیی رێواز فایەق و ئەندامیێتی هەریەک لە شاڵاو شێخ سەلاح و ئامانج رەحیمە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لیژنەی تەکنیکیی هەردوولا، دوو رۆژە سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەو راسپاردانەن کە لە کۆبوونەوەی پیرمام لە رۆژی 17-12-2024 پێیان سپێردراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستاندنەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆدا، دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان و چۆنیێتی بەشداریی هەردوولا لە کابینەی داهاتوو دەخرێنەڕوو."
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ کارەکانی لیژنەی تەکنیکی تەواو بن و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندی دانوستاندنکاری هەردوولا کۆببنەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو خاڵانەی لیژنەی تەکنیکی ئامادەی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ