رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەر کەسێک گەشت بکات و ڤیزە کارت یان ماستەر کارتی پێ بێت و بەناوی خۆیەوە نەبێت، دەست بەسەر کارتەکەیدا دەگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر، لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئەو کەسانەی گەشتی دەرەوە دەکەن و ماستەر کارت یان ڤیزە کارتیان هەیە، دەبێت بە ناوی خۆیانەوە بێت، بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگرن و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ کەسەکەش دەکرێت.
ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هاووڵاتییانەی هەڵگری ژمارەیەکی زۆر لە ڤیزە کارت یان ماستەر کارتن بە ناوی خەڵکی دیکەوە و بە ناوی خۆیانەوە نییە، لە کاتی گەشتکردنیان، دەست بەسەر کارتەکانیاندا دەگیرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ خۆیان و ئەو کەسانەشدا دەکرێت کە خاوەنی کارتەکانن.
ئاسایش داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، ئاگاداری بەڵگەنامە تایبەتییەکانیان بن و رێگە نەدەن خەڵکی دیکە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی و کارتی بانکی بەکاریان بهێنێت بۆ ئەوەی رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ